درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاره‌ كوردنشینه‌كانی توركیه‌

541
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارانه‌ له‌ نێو خه‌ڵكی شاری “فارقین” و هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ر ده‌كه‌ن.
له‌ حاڵێكدا كه‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری فارقین هه‌روا حكومه‌ت نیزامی به‌رقه‌راره‌، تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ و خه‌ڵكی دانیشتووی ئه‌م شاره‌ چڕتر بۆته‌وه‌. شاهیدانی عه‌ینی باس له‌ توندوتیژی له‌ نێوان هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی توركیه‌ له‌دژی ناڕازییان و بریندار بوونی هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی توركیه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ چه‌كوچۆڵی زرێهی هه‌وڵیان دا چوار گه‌ڕه‌كی فارقین كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تی له‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆسه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ تێكهه‌ڵچوونی خوێناوی لێكه‌وته‌وه‌. لاوان كه‌ هه‌ندێكیان مقاومه‌تی چه‌كدارانه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ تا ئێستا ئیزنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانیان نه‌داوه‌ و خۆڕاگریان كردووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌فته‌رێكی نوێنه‌رایه‌تی “حێزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان” له‌ ستانبول هێرشی چه‌كدارانه‌ی كرایه‌ سه‌ر. ئه‌م هێرشه‌ ته‌ڵه‌فاتی گیانی نه‌بوو به‌ڵام خه‌ساره‌تێكی زۆر به‌ بینای “هه ده‌ په‌” گه‌یشتووه‌.