زیاتر له ١٠٠ كه‌س له موره‌بیانی پێش ده‌بستانی ئۆستانی گولستان له ناڕه‌زایه‌تی به دانه‌مه‌زراندنیان وه‌ك موعه‌لیمی حه‌قولته‌دریسی، جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان خوازیاری لابردنی مه‌رجی رشته‌ی پێوه‌ندیدار له یاسای دامه‌زراندن بوون. مورهبیان ده‌ڵێن: دوای تێپه‌ڕ بوونی ١٠ ساڵ كار و چالاكی، ئه‌ویش به كه‌مترین حه‌قده‌ست، ئێستا ده‌یانهه‌وێت ته‌نیا به هۆی نه‌بوونی مه‌دره‌كی كافی، پێش به دامه‌زراندنیان بگرن. مورهبیان رایانگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری پێڕانه‌گه‌یشتن به كێشه و گرفته‌كانیان، سه‌ردانی شاری تاران ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆده‌بنه‌وه. شایانی باسه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی موره‌بیانی گولستان له ماوه‌ی سێ مانگی رابردووه.