درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم

523
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌دان كه‌س له‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی سه‌رتاسه‌ری ئێران بۆ چه‌نده‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی دامه‌زراندنیان، له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا”، ناڕازییان رایانگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم ده‌بێت به‌ بێ به‌رێوه‌بردنی ئازمون و به‌ ئه‌وله‌ویه‌ت له‌چاو دامه‌زراندنی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی كه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و زۆرتر پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌، له‌سه‌كار دایانبمه‌زرێنێت. موره‌بیان كه‌ سێشه‌ممه‌ی رابردووش له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆببوونه‌وه‌، خوازیاری دیاری كردنی چاره‌نووسی كارییان بوون. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌: تا كاتێك كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →