راپۆرته‌كان باس له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی ره‌وای موعه‌لیمان و ئۆستادانی دانیشگا له شاری سلێمانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان و ئۆستادانی دانیشگاكان ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی دانیشگای شاری سلێمانی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تی و مه‌زایای ئۆستادهكانیان و ناڕه‌زایه‌تی به سیستمی ئاموزشی هه‌رێمی كوردستان، له چوون بۆسه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس خۆیان بوارد و ته‌حریمیان كرد. موعه‌لیمان و ئۆستادانی دانیشگای سلێمانییه جارێكی دیكه له‌سه‌ر درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان تا كاتی گه‌یشتن به داواكاری و مه‌زایاكانیان، پێداگریان كرد.