درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان له‌ هه‌رێمی كوردستان

659
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ره‌زبه‌ر مانگرتنی موعه‌لیمان له‌ شاری سلێمانی درێژه‌ی كێشا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، موعه‌لیمانی شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره‌، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ مانگرتنی موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌ران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان هه‌روا به‌ردوامه‌.