راپۆرته‌كانی ، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز باس له درێژه‌ی مانه‌وه‌ی نیزامییه‌كانی توركییه له كوردوستان و خۆڕاگریی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كات.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، له‌گه‌ڵ درێژه‌ی هێرش نیزامییه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركییه بۆ سه‌ر شاره‌كانی “نسیبن، كهرابوون، جه‌زیر، بوتان و سلۆپی، خه‌ڵكیش ده‌ست دهدهنهخۆڕاگریی و پێش به هاتنی نیزامیان بۆ ناوچه، خۆبه‌ڕێوه به‌ره‌كان ده‌گرن. شایانی باسه له ئه‌نجامی گولله‌بارانكردنی ناڕازیان به درێژایی شه‌وانه‌رۆژی رابردوو، دوو غه‌یره نیزامی دیكه كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون، له لایه‌كی دیكه‌وه هێرشی نیزامیان بۆ شارستانی “سوور”یش، قورستی بۆته‌وه. به جۆرێك به هۆی تۆپبارانی هه‌ندی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره له رۆژی پێنجشه‌ممه ٧كهس له ئه‌ندامانی بنهماڵهێك كه له ماڵهكهیهك دا خۆیان حه‌شاردابوو، برینداربوون، حاڵی دووكهسێشیان له‌وان خراپ راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام به هۆی داسه‌پاندنی یاسای نه‌هێشتنی له هاتوو چۆ ئیمكانی گۆاستنه‌وه‌ی برینداران بۆ ناوه‌نده دهرمانییكان نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێپیوانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری “دیاربه‌كر” له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ركوت كرا‌و و لانیكه‌م دوو كه‌س بریندار بوون.