رۆژی چوارشه‌ممه له درێژه‌ی خۆڕاگریی جه‌ماوه‌ریی له شاره‌كانی كوردستان، خەلکی شاری “سلۆپی بە دوای کوژرانی سێ ژن له‌لایه‌ن نیزامییانی ده‌وڵه‌تی توركییه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره خۆپیشاندانیان كرد.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشی نیزامییانی ئه‌رته‌شی توركییه و كوشتاری شارۆمه‌ندانی شاره‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه، به‌جۆرێك كه له درێژه‌ی تێرۆری ده‌وڵه‌تیی توركییه له شاره‌كانی “سلۆپی” رۆژی دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌كێكی نیشته جێبوون، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه كه له‌ژێر ئامانجی هێرشی قورسی تۆپخانه و په‌لاماری هێزه ئهمنییهتییهكانی توركییه دایه، چوار شارۆمه‌ند به‌هۆی هێرشی نیزامییه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان براوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌مارۆ دراوی ئه‌مشاره. هێزه ئهمنییهتییهكانی توركییه پێشیان به هاتنی نوێنه‌رانی جه‌ماوه‌ری و كه‌سوكاری قوربانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شوێنی راگیرانی ته‌رمه‌كان به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانیهكان گرت. رۆژی سێشه‌ممه ناونیشانی سێ كه‌س له قوربانیان به ناوه‌كانی، ” سیوی دێمێر” ئه‌ندامی مه‌جلسی پارتی ناوچه دێمۆكراتیكه‌كان، “پاكیزه یانر” هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی جڤالی خه‌ڵكی و “فاتمه ئویار” ئه‌ندامی كۆنسه‌ی ژنان، “كه‌ژا” ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام به هۆی سووتاوی و قورسبوونی برینه‌كان نه‌یانتوانی ناونیشانی ته‌رمی چواره‌م بناسنه‌وه. ئه‌مانه‌ش بوونه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و توڕیی هه‌رچی