درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌بریز كه‌ف

607t
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ كرێكارانی “ته‌بریز كه‌ف”ی مه‌ره‌ند، سه‌رله‌نوێ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و كێشه‌ ماڵیه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی كۆبوونه‌وه‌.
دواخرانی حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سه‌، زیاتر له‌ یه‌ك و نیو میلیار تمه‌نه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ زیاتر له‌ ٢٤ مانگه‌ حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار و به‌رپرسانی شاری “مه‌ره‌ند” و ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ته‌نیا به‌ كرێكاران به‌ڵێن ده‌ده‌ن و بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفتی كرێكاران، هیچ كارێك ئه‌نجام ناده‌ن.