درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

329qبه‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئیران”، كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، هه‌روا درێژه‌یان به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان دا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی ئه‌م كارنه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٨٠٠ كه‌س بوون، له‌ سه‌عات ٩ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ دوای ١٥ رۆژ بیلاته‌كلیفی، بۆ جێبه‌جێ كرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و مافی بیمه‌، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌مانداری رژیم له‌ ساوه‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ دوای وتووێژی كاربه‌ده‌ستانی شار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی كرێكاران، خاوه‌نكار له‌ به‌رامبه‌ر مه‌زایای دواخراوی كرێكاران ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردانی په‌رداخت كرد. كرێكارانیش به‌ شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی خۆیان له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم هێنا و رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رۆژی سێشه‌ممه‌ داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه‌ به‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن