درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ناخوازان له‌ ئیستگای رێگای ئاسنی بوداپێست

335
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، سه‌دان په‌ناخواز له‌ ئیستگای نێونه‌ته‌وه‌یی رێگای ئاسه‌نی “بوداپێست”، پێته‌ختی مه‌جارستان، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ئه‌م په‌ناخوازانه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ به‌ر‌ز كردنه‌وه‌ی دروشمی “ئێمه ئاشتیمان ده‌وێت”، به‌ بڕیاری ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان ناه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. په‌ناخوازان كه‌ له‌ درێژه‌ی شه‌پوڵی كۆچبه‌ریه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ وڵاته‌كانی خاوه‌رمیانه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ئافریقا گه‌یشتوونه‌ته‌ بوداپێست، خوازیاری ئه‌وه‌ن ئیزنیان پێبدرێت كه‌ سواری قه‌تار بن تا بتوانن به‌ره‌و وڵاتی ئاڵمان و وڵاتانی دیكه‌ی ئوروپایی بڕۆن. شایانی باسه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، پۆلیسی دژه‌ شورشی مه‌جارستان، بۆ ده‌ركردنی زیاتر له‌ دوو هه‌زار په‌ناخواز له‌ ئیستگای ناوه‌ندی رێگای ئاسنی بوداپێست، ئیستگای رێگا ئاسنی ته‌عتیل كردبوو.