كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌دی چەپەراوای شنۆ بە دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه.
كرێكارانی سه‌دی چهپهرئاوای شنۆ جارێكی تر له ناڕەزایەتی به نه‌درانی ٩ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان دەستیان لە كار كێشایه‌وه مانیان گرت. ئەم كرێكارانە رایانگەیاندووە كە بەهۆی پێبەند نەبوونی كاربەدەستان و خاوەنكاری ئەم بەنداوە بە بەڵێنییەكان، مانیان گرتووە و تا كاتێك وڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه و كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، درێژه به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.