درێژه‌ی نه‌درانی مه‌زایا و ئیخراجی كرێكارانی شاره‌دارییه‌كان

255q
راپۆرته‌كان باس له‌ ئیخراجی ده‌یان كرێكاری شاره‌داری “قووچان” و نه‌درانی مه‌زایای كرێكارانی شاره‌داری “بجنورد” ده‌كه‌ن.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، په‌یمانكارانی فه‌زای سه‌وزی شارستانی قووچان، ٣٣ كرێكاری به‌پێشینه‌ی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری ئه‌م شاره‌ی به‌ بیانووی كه‌م كاری له‌سه‌ركار ئیخراج كرد. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، ماوه‌ی ١٧ مانگه‌ مه‌زایا و حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری بجنورد په‌رداخت نه‌كراوه‌.