به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ئۆستانداری كوردستان و شاره‌داری سنه به گوشار و هه‌ڕه‌شه له ده‌ستفرۆشانی بازاڕی رۆژی سنه ناسراو به تاناكۆرا پێیان وتووه ده‌بێ كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، مه‌ئمورانی شاره‌داری به گوشار و هه‌ڕه‌شه له ده‌ستفرۆشان پێیان وتوون كه ده‌بێ هه‌رچی خێراتر ئه‌م شوێنه چۆڵ بكه‌ن. به پێی ئه‌م هه‌واڵه و له كاردانه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، ده‌ستفرۆشانی ئه‌م بازاڕه كه نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌سن سه‌ردانی ئۆستانداری، فه‌رمانداری و شاره‌داری شاری سنه‌یان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه بوون و رایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌وان له شوێنی كه‌سب و كاریان ده‌ربكه‌ن، به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی شاری سنه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێده‌خه‌ن. شایانی باسه بازاڕی تاناكۆرا له شه‌قامی كاراموزی ئه‌م شاره هه‌ڵكه‌وتووه و زۆرێك له كه‌سانێك كه له‌وێ كار ده‌كه‌ن، توێژی لاوی كۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت ده‌رچووانی دانیشگان كه به هۆی بێكاری و هه‌ژاری به ناچار روویان له پیشه‌ی ده‌ستفرۆشی كردووه تا بتوانن له‌م رێگایه‌وه ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.