به پێی دانپێدانانی كاربه‌ده‌ستێكی رژیمی كۆماری ئیسلامی، ٦٤ له‌سه‌دی ده‌رچووانی دانیشگاكانی ئێران ژنان پێكی دێنن، به‌ڵام ته‌نیا دهرسهدێكی زۆر كه‌میان دادهمهزرێنراوێژكاری وه‌زیری سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تێجارت له كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه، رۆژی پێنچشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له مه‌شهه‌د رایگه‌یاند: “ژنانی ده‌رچووی دانیشگا له سه‌رتاسه‌ری ئێران ٦٤ له‌سه‌دن، “به‌ڵام رێژه‌ی بێكاری ئه‌وان ٤٢ له‌سه‌ده.” شایانی باسه، ئاماری ره‌سمی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوو، رێژه‌ی بێكاری ژنان له “ئێران”ی زیاتر له دوو به‌رابه‌ر و نیو له‌چاو رێژه‌ی بێكاری پیاوان راگه‌یاندبوو.