درێژه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی توندوتیژیانه‌ی پۆلیس له‌ ئامریكا

1
به‌ پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی “واشینگتۆن پۆست”، پۆلیسی ئامریكا ته‌نیا له‌ماوه‌ی ٥ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیدا، ٣٨٥ كه‌سی به‌ زه‌بری گولله‌ كوشتووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌ر رۆژه‌ زیاتر له‌ دوو كه‌س له‌ ئامریكا به‌ زه‌بری گولله‌ی مه‌ئمورانی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كوژرێن كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌، دوو به‌رابه‌ری رێژه‌ی راگه‌یه‌ندراو له‌ ئاماره‌كانی ره‌سمی له‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردووه‌. لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست ده‌ریده‌خات كه‌ توندووتیژی هه‌ررۆژه‌ی مه‌ئمورانی پۆلیسی ئامریكا به‌ تایبه‌ت له‌ په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ره‌ش پێسته‌كانی ئه‌م وڵاته‌، توندتر بۆته‌وه‌.