درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردوستان

66q
كاربه‌ده‌ستێكی رژیم له پارێزگای كرماشان باس لە دەستبەسەركرانی ١٥ هەزار و ٨١٨ كەس لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵ‌ له‌ کرماشان‌ ده‌کات و ده‌ڵێ، ٨٠ له به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هێرشی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان و خۆڕاگریی جه‌ماوه‌ریی له‌مشارانه‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرتانه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ حه‌وتی مانگی به‌فرانبار، له‌ ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچونه‌كانی نیوان نیزامییانی توركییه‌ و خه‌ڵكی شارستانی شاری ” سوور” ، ٧ هێزی تایبه‌تی توركییه‌ كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. هێرشی هێزه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شارستانی “سوور” پێ ده‌نێته‌ نێو ٢٧مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌ دوای هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر كاڵ و حاڵی خه‌ڵك و به‌ركه‌وتنی گولله‌ تۆپ وه‌به‌ر خانویه‌ك ٣ شارۆمه‌ند بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ماوه‌ی ١٥ رۆژه‌ هێرشی خۆیناویی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ سه‌ر‌ شارستانی “جه‌زیره‌” درێژه‌ی هه‌یه‌. هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ مناڵێكی شه‌ش ساڵانه‌ش راسته‌وخۆ ده‌ده‌نه‌ به‌ر گولله‌ و ده‌یكوژن. راپۆرته‌كان باسله‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ شاری “جه‌زیر” له‌ ١٤ی دێسامبروه‌ تا ئێستا، ٢٣ شارۆمه‌ند له‌وانه‌ مناڵێكی سێ مانگانه‌ش به‌ ده‌ستی نیزامییانی توركییه‌ كوژراون.