درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر شاره‌كانی كوردستان

11
به‌ پێی راپۆرتی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، هێرشی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر شاره‌كانی كوردستان و خۆڕاگری جه‌ماوه‌ریی، پێ ده‌نێته‌ نێو سیهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامیه‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی ئه‌م راپۆرتانه‌، رۆژی ٥شه‌ممه‌ له‌ئه‌نجامی درێژه‌ی هێرشی بێره‌حمانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵكی شارستانی “سوور” ، تازه‌لاوێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن كوژرا. له‌لایه‌كی دیكه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ دانیشتووانی شاری “دارگچیت”ی توركییه‌ به‌دوای شكه‌ست و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی توركییه‌، له‌ دوای ١٩ رۆژ، گه‌ڕانه‌وه‌ ناوشاره‌كه‌یان. دانیشتووانی ئه‌مشاره‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌رته‌ش ماڵ و حاڵیانی وێران كردووه‌ و ئه‌مشاره‌ی كردۆته‌ كه‌لاوا.