درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستان بۆ یه‌مه‌ن

568t (1)
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، شاری “سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن و ئۆستانی سه‌عدا بوونه‌ ئامانجی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان به‌ رێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستان سه‌عوودی.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، فرۆكه‌ نیزامیه‌كان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر پایگاكانی گاردی میللی له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌نعا له‌وانه‌ له‌ نزیكی كۆشكی سه‌رۆك كۆماری له‌ باشووری ئه‌م شاره‌. گاردی میللی یه‌مه‌ن هاوپه‌یمانیی حه‌وسیه‌كان ده‌ژمێردرێ. به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی یه‌مه‌ن، له‌ ئاكامی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ له‌ ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتی رابردوو، نزیكه‌ی ٤٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.