به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان له نوێترین هێرشه‌كانی ناوخۆیی هێزه‌كانی بوكوحه‌رام له باكوری رۆژهه‌ڵاتی نیجێرییه، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژران.
له جه‌ریانی هێرشی بوكوحه‌رام بۆسه‌ر ئاواییه‌ك له سنووری دراوسێ ئه‌م وڵاته، ٥ كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه‌یان كوشت. له لایه‌كی دیكه‌وه له تازه‌ترین هێرشه‌كانی ناوخۆیی گروپی ئیسلامگه‌رای بوكوحه‌رام له باكوری رۆژهه‌ڵاتی نیجێرییهش ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، بوكوحه‌رام له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، داوێنی هێرشه‌كانی خۆی بۆسه‌ر وڵاته دراوسێیه‌كانی به‌رفراوان كردۆته‌وه.