تازه‌ترین راپۆرته‌كان باس له درێژه‌ی بۆردومانی شاره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركییه و خۆڕاگری جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك له‌م شارانه ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار له بیست و پێنجه‌مین رۆژی گه‌مارۆی شاری جه‌زیره له ئۆستانی شڕنا‌خ، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی و پۆلیسی توركییه، به مه‌به‌ستی كاولكردنی ئه‌مشاره و ناچار كردنی خه‌ڵك به كۆچی زۆره‌ملێ، گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌مشاره‌یان به قورساییه‌كی زیاتروه تۆپباران كرد. نیزامییانی توركییه به هێرش بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خه‌ڵك و گولله بارانكردنیان، ژوماره‌یه‌كی زۆریان بریندار كرد. خه‌ڵكی جه‌زیره به په‌ره‌پێدانی خۆڕاگری و یه‌كگرتوو بوونیان، به ته‌واویی هێزه‌وه له‌دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه خۆڕاگری ده‌كه‌ن و ئاماده‌نین شاره‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن. هاوكات گه‌مارۆی شاری “سوور” له پارێزگای دیاربه‌كریش پێ ده‌نێته نێو سی و حهوتهمین رۆژیه‌وه. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه كه توانای تێكشاندنی خۆڕاگری جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكیان نییه به شێوه‌یه‌كی قورس‌تر ده‌ستیان كردووته‌وه به تۆپبارانكردنی ئه‌م شاره. به هۆی ئەم هێرشانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له بینا و ماڵ و حاڵی خه‌ڵك رووخاون و له ناوچوون. راپۆرته‌كان له شاری “كه‌ربۆران”یش باس له درێژه‌ی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر ئه‌م شاره و گیان له ده‌ستدانی ژنێكی دیكه ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “ره‌جه‌ب ته یێب ئه‌ردۆغان” سه‌ر كۆماری توركییه، وێڕای دیفاع له كوشتاری خه‌ڵكی بێدیفاعی كوردستان، وتوویه‌تی كه له‌م وڵاته كێشه‌یه‌ك به ناوی كێشه‌ی “كورد”ه‌وه بوونی نییه و كێشه‌ی سه‌ره‌كییان له‌گه‌ڵ تیرۆریسمه.