له درێژه‌ی پۆلیسی توركیه بۆسه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌م وڵاته، رۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیس جارێكی دیكه هێرشیان كرده‌سه‌ر شاری سوور له ئۆستانی دیاربه‌كر.
هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه به ئۆتومبیلگهلێكی زرێهی چوونه نێو گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه و به‌ره‌و خه‌ڵك ته‌قه‌یان كرد. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره به خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزكانی پۆلیس، پێشیان به چوونیان بۆ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره گرت. ته‌ك تیرهندازهكانی پۆلیسی توركیه له‌سه‌ر بینا به‌رزه‌كاندا جێگیر كراون. ده‌وترێت له جه‌ریانی ته‌قه كردن چه‌ندین كه‌س بریندار كراون. هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه له هه‌فته‌ی رابردۆوه به‌خه‌ستی هێرشه‌كانی خۆی بۆسه‌ر ئه‌م شاره ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام خه‌ڵكی خه‌باتكار به مقاومه‌ت و خۆڕاگری، ئه‌وانیان ناچار به پاشه‌كشه كرد.