درێژه‌ی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

600t
هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌ب به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان له‌دژی بنكه‌ و باره‌گاكانی حه‌وسیه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ “سه‌نعا”ی پێته‌خت و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.له‌ جه‌ریانی ئه‌م بۆمبارانانه‌ چه‌ندین ئه‌نباری سه‌ره‌كی و پایه‌گاكانی ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن كه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست حه‌وسیه‌كان، كرایه‌ ئامانجی هێرشه‌كان. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری “عه‌ده‌ن” كه‌ مقه‌ڕی هێزه‌كانی وه‌فادار به‌ “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی”یه‌، درێژه‌ی كێشا. میلیشیا شیعه‌ حه‌وسیه‌كان، سه‌نعا و ناوچه‌گه‌لێكی به‌رین له‌ یه‌مه‌نیان كونتڕۆڵ كردووه‌ و ده‌وڵه‌تێكی كاتیان له‌ سه‌نعا پێكهێناوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانیه‌وه‌ به‌ ره‌سمیه‌ت نه‌ناسراوه‌.