درێژه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

269
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی، به‌نده‌ری “حودیدیه‌”ی یه‌مه‌نیان له‌ ده‌ریای سوور بۆمباران كرد.دوابه‌دوای ئه‌م هێرشه‌، ئه‌و ئه‌نبار و جه‌رسه‌قیلانه‌ی كه‌ به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی گه‌یاندن بۆ باكوری یه‌مه‌ن له‌ ورودیی سه‌ره‌كی به‌نده‌ر جێگیر كرابوون، له‌ناوچوون. شایانی باسه‌ پێشتر گروپه‌كانی فریاكه‌وتن، له‌ مه‌سدود كردنی رێگا ده‌ریاییه‌كان بۆسه‌ر هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان و راگرتنی هاوكاری گه‌یاندن بۆ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن، سكاڵایان كردبوو. رێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌‌یش له ‌راپۆرتێكدا وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌م هێرشانه‌، وتوویه‌تی: “له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ یه‌كمانگی رابردوودا له جه‌ریانی‌ هه‌شت هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان، ١٤١ هاوڵاتی كه‌ له‌ نێویاندا منداڵانیش به‌رچاو ده‌كه‌وتن، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٠١ كه‌سیش بریندار بوون.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →