درێژه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی عه‌ره‌بستان له‌ یه‌مه‌ن

42
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی هێرشی فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان له‌ “سه‌نعا” پێته‌ختی “یه‌مه‌ن”، ده‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه،‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان، بۆسه‌ر پایگایه‌كی نیزامی له‌ ناوه‌ندی سه‌نعا، كوژرانی ٤٤ كه‌سی مه‌ده‌نی و بریندار بوونی زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌م بریندارانه‌، منداڵن.