درێژه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ یه‌مه‌ن

123y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نیۆده‌وڵه‌تی به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعودی، بنكه‌ و باره‌گای میلیشیاكانی “حه‌وسی” له‌ شاری “عه‌دن و ئاب”ی وڵاتی یه‌مه‌نیان بۆمباران كرد.
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، له‌ جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هاوپه‌یمانان،‌ هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی حه‌سییه‌كان و هێزه‌كانی “عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح” سه‌رۆك كۆماری پێشوو له‌ ئۆستانی “ئاب”، كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه باكوری رۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا و له‌شكه‌ری ٣٥ی “ته‌عه‌ز” درابووه‌ به‌ر هێرشی هێزه‌كانی حه‌وسی. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، میلیشیاكانی حه‌وسی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گوڵان، له‌ هێرشی له‌شكه‌ری ٣٥ی زرێهی له‌ شاری ته‌عه‌ز، كه‌ به‌ “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسوور هادی” سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن وه‌فادار بوون، توانیان ئه‌م پادگانه‌ داگیر بكه‌ن. پادگانی ئه‌م له‌شكه‌ره‌ پاش چه‌ندین تێكهه‌ڵچوونی قورس كه‌ له‌ تانك و چه‌كی قورس كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرا، به‌ كوژران و بریندار بوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێزه‌كانی هه‌ردوولا، كه‌وته‌ ده‌ست میلیشیا حه‌وسیه‌كان.