درێژه‌ی هێرشه‌ خوێناوییه‌كان له‌ سوریه‌

147 (1)
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوابه‌دوای هێرشی موشه‌كی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریه‌ و نه‌یاران، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای هاویشتنی موشه‌كێكی زه‌مین به‌ زه‌مین له‌ لایه‌ن “هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریه‌” بۆسه‌ر شاری “حه‌ڵه‌ب”، ١٨ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ٥٠ كه‌سیش بریندار یان بێسه‌ر و شوێن بوون. له جه‌ریانی‌ هێرشی توپخانه‌یی گروپێك له‌ هێزه‌كانی نه‌یاری “به‌شار ئه‌سه‌د” بۆسه‌ر دوو ئاوایی شیعه‌ نشین، لانیكه‌م ٧ كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه‌ هه‌ر له‌م رۆژدا، یه‌كێنه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ “به‌شێكی به‌رچاو له‌ شاری “حه‌سه‌كه‌” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی “سوریه‌”یان، له ‌گروپی ئیسلامگه‌رای داعش وه‌رگرتۆته‌وه‌.”