رۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، درێژه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له شاری “سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن، بۆ پێنجه‌مین رۆژی به‌رده‌وام، ژماره‌یه‌كی دیكه كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه له جه‌ریانی بۆمبارانی ئوردوگای ئاواره‌كان له یه‌مه‌ن له لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان، ١٥٠ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون. عه‌ره‌بستان سعودی و ٩ وڵاتی عه‌ره‌ب به بیانووی ده‌ركردنی هێزه میلیشیاكانی شێعه‌ی “حه‌وسی” له سه‌نعا، هێرشه‌كانیان له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه، ده‌ستپێكردووه. رژیمی كۆماری ئیسلامی كه له پشتیوانانی میلیشیا حهوسیهكان به‌ئه‌ژمار دێت، ئه‌م كرده‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ی مه‌حكوم كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه هێرشی حهوسیهكان و لایه‌نگرانی رژیمی پێشووی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر ده‌روبه‌ری شاری عه‌ده‌ن كه كونتڕۆڵی له ده‌ستی هێزه وفادارهكان به سه‌رۆك كۆماری له‌سه‌ركار لابراوی ئه‌و وڵاته‌یه، درێژه‌ی هه‌یه.