درێژه‌ی هێرشه‌ خوێناو‌ییه‌كانی بوكوحه‌رام له‌ نیجێریه‌

284y
به‌ پێی راپۆرتی “هواڵنێری فه‌رانسه‌”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی هێرشی گروپی ئیسلامگه‌رای “بوكوحه‌رام”، بۆسه‌ر شارێك له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی “نیجێریه‌”، ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، گروپی بوكوحه‌رام له‌م‌ هێرشه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سانی مه‌ده‌نییان كوشتووه‌ و زیاتر له‌ نیوه‌ی ماڵه‌كانیان ئاگر تێبه‌رداوه‌. به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبووردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بوكوحه‌رام له‌ سه‌ره‌تای ساڵی رابردووی زایینیه‌وه‌ تا ئیستا، زیاتر له‌ دوو هه‌زار ژن و كچیان رفاندووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م ژن و كچانه‌، قوربانی توندوتیژییه‌كانی جنسی بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →