درێژه‌ی هێرشه‌ هه‌واییه‌كانی عه‌ره‌بستان له‌ یه‌مه‌ن

30y (1)
دوایین راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی بۆمبارانی ناوچه‌گه‌لێك له‌ وڵاتی “یه‌مه‌ن” له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌كات.به‌ پێی وته‌ی ئه‌م گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌، هه‌واپه‌یماكانی ئه‌وان له‌ یازده‌هه‌مین رۆژی ئه‌م هێرشانه‌، بنكه‌ و باره‌گای میلیشیا شیعه‌كانی حه‌وسی له‌ ده‌وروبه‌ری “سه‌نعا” درانه‌ به‌ر هێرش. ئه‌مه‌ له‌ حالێكدا كه‌ راپۆرتگه‌لێكی دیكه‌ باس له‌ كوژرانی ١١ كه‌سی مه‌ده‌نی، له‌وانه‌ ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌جه‌ریانی‌ هێرش بۆسه‌ر ئاواییه‌ك له‌ رۆژئاوای سه‌نعا ده‌كه‌ن. ده‌بێ بوترێت كه‌ روسیه‌ و خاچی سوری جیهانی، خوازیاری راوه‌ستانی ئه‌م هێرشانه‌ بۆ ناردنی هاوكارییه‌ مرۆڤدۆستانه‌كان ده‌كه‌ن. گروپی حه‌وسی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی “عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح” سه‌رۆك كۆماری پێشووی یه‌مه‌ن، له‌ پێشره‌وییه‌كانیان به‌ره‌و “عه‌ده‌ن” سه‌ركه‌وتوو بوون. شایانی باسه‌، له‌ ئاكامی شه‌ڕی دوو هه‌فته‌ی رابردوو له‌ یه‌مه‌ن، زیاتر له‌ ٥٠٠ كه‌س كوژران و ١٧٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.