درێژه‌ی هێرشی‌ مه‌رگباری عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

585t
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ و له‌ چواره‌مین رۆژی هێرشی ئاسمانی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی یه‌مه‌ن ١٣ كه‌س كوژران و ٧٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.هاوكات، فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان پاش ئه‌م هێرشانه‌ به‌ سه‌ر ئاسمانی “سه‌نعا”دا سووڕانه‌وه‌، به‌ڵام هێزه دژه‌ هه‌واییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌وانیان ناچار به‌ به‌جێهێشتنی هه‌رێمی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كامیۆنه‌ نیزامیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ره‌و سنووری یه‌مه‌ن وه‌ڕێكه‌وتۆون. له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی زه‌مینی، به‌شێكی به‌رچاوی شه‌ڕه‌كه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی له‌ نێوان عه‌ره‌بستان و یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ حه‌وسیه‌كان رووده‌دات.