درێژه‌ی هێرشی ئاسمانی توركیه‌ بۆسه‌ر پ. ك. ك

234
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرێس”، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ١٧ پایه‌گای هێزه‌كانی “پ. ك. ك” له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته.
ئه‌رته‌شی توركیه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك، هه‌واڵی هێرش بۆسه‌ر ١٧ پایه‌گای “پ. ك. ك”ی له‌ كێوه‌كانی “بۆزول” و ناوچه‌ی “ئه‌یكیاكا” له‌ ئۆستانی “حه‌كاری” له‌ سنووری توركیه‌ له‌گه‌ڵ دوو وڵاتی ئێران و “عێراق”ی راگه‌یاند. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێزه‌كانی “پ. ك. ك”یش رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، هێرشیان كرده‌سه‌ر مه‌قه‌ڕی فه‌رمانده‌هی ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌ ئۆستانی “شێرناخ” له‌ نزیك ئۆستانی “حه‌كاری”. ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌رته‌شی توركیه‌، یه‌ك رۆژ پاش هێرش كردنه‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئامریكا له‌ ستانبۆڵ ئه‌نجام درا. كاربه‌ده‌ستانی توركیه‌، “پ. ك. ك”یان به‌رپرسی ئه‌م هێرشه‌ ناولێبرد، به‌ڵام به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ گروپی “به‌ره‌ی شۆڕشگێڕی ئازادیخوازی گه‌لان” وه‌ئه‌ستۆی گرتووه‌.