درێژه‌ی هێرشی ئاسمانی توركیه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی پ. ك. ك

378
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیترز”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆكه‌كانی “ئێف ١٦”ی توركیه‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی هێزه‌كانی “پ. ك. ك”یان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ بۆمباران كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌، ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌ باڵگه‌رد، پهپاد و هێزی زه‌مینیش له‌دژی بنكه‌ و باره‌گاكانی پ. ك. ك له‌ ناوچه‌یه‌ كه‌ڵكی وه‌رگرت. شایانی باسه‌، ئه‌م هێرشه دوای ئه‌وه‌ روویدا كه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی پ. ك. ك و ئه‌رته‌شی توركیه‌، له‌ شاری “شه‌مدینلی” له‌ ئۆستانی “حه‌كاری”، له‌ نزیك سنووری توركیه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق، سه‌ربازێكی ئه‌رته‌شی توركیه‌ كوژرا و دوو سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.