درێژه‌ی هێرشی ئاسمانی روسیه‌ له ‌خاكی سوریه‌

469
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، رۆژی جومعه‌ ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی روسیه‌ له‌ جه‌ریانی شه‌پۆلێكی نوێ له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان، ناوچه‌گه‌لێك له‌ رۆژئاوا و باكوری رۆژئاوای سوریه‌یان بۆمباران كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، فڕۆكه‌كانی روسیه‌ له ١٨ حاڵه‌ت هێرشی ئاسمانی، بنكه‌ و باره‌گاكانی گروپی “داعش” له‌ به‌شگه‌لێك له‌ ئۆستانی “ئه‌دله‌ب، حه‌ما و حه‌له‌ب”یان بۆمباران كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ رۆیتێرز له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: “فرۆكه‌ روسییه‌كان ناوچه‌گه‌لێكیان بۆمباران كردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی داعش یان له‌وێ نین و یان چالاكییه‌كی كه‌میان هه‌یه‌.” شایانی باسه‌ له‌م ئۆستانانه‌، زۆربه‌ی گروپه‌كانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریه‌ به‌شدارن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ ئاڵمان، ئه‌یاله‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، بریتانیا و فه‌رانسه‌ له‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ره‌زبه‌ر بڵاویان كرده‌وه‌، داوا له‌ روسیه‌ كراوه‌ كه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی خۆی له‌ سوریه‌ به‌سه‌ر به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بنكه‌ و باره‌گانی داعش ته‌ركیز بكات و كۆتایی به‌ هێرشه‌كانی خۆی له‌دژی هێزه‌كانی نه‌یاری “به‌شار ئه‌سه‌د” بێنێت.