درێژه‌ی هێرشی ئاسمانی عه‌ره‌بستان له‌دژی بنكه‌وباره‌گاكانی حه‌وسیه‌كان

14
فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان، شاره‌كانی “عه‌ده‌ن، حه‌ره‌ز و سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن جارێكی دیكه‌ به‌ره‌وڕووی هێرشی ئاسمانی بۆوه‌.دوابه‌دوای ئه‌م هێرشانه‌ له‌ عه‌ده‌ن ٢٠ كه‌س له‌ حه‌وسیه‌كان كوژران. شاهێدحاڵان له‌ سه‌نعا رایانگه‌یاند كه‌ فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌ ئامانجی پێكاندنی سێ ماڵ له‌م شاره‌، بوونه‌ هۆی كوژرانی ٨ ژن و منداڵێكی دانیشتووی ئه‌م ماڵانه‌. راپۆرته‌كان له‌ یه‌مه‌ن هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستان زیاتر له‌ ١٠ جار پادگانی نیزامی ٢٢ی ژوئه‌نی له‌ سه‌نعا بوردوومان كردووه‌. ئه‌م هێرشانه‌ له‌ شاری حه‌ره‌ز له‌ ئۆستانی “حه‌جه‌”ش روویداوه‌. عه‌ره‌بستان له‌ ٧٠ رۆژ له‌مه‌وه‌به‌ره‌وه‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیان له‌دژی بنكه‌وباره‌گای حه‌وسیه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه‌.