درێژه‌ی هێرشی تاڵبان بۆسه‌ر پاسگاكانی پۆلیس له‌ ئه‌فغانستان

90
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌دان ئه‌ندامی گروپی ئیسلامگه‌رای “تاڵبان” جارێكی دیكه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ندین پاسگای ئه‌منیه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا كه‌سێك كوژرا و زیاتر له‌ ٣٣ كه‌س له‌وانه‌ ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی مه‌حه‌للی ئه‌فغانستان، هێرشی تاڵبان به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ روویداوه‌ و تێكهه‌ڵچوون له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌یئه‌تێك له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان به‌ نوێنه‌رایه‌تی تاڵبان له‌ “ئۆسلۆ” پێته‌ختی نۆروێژ، چاوپێكه‌وتن و قسه‌ و باسیان كرد. شورای باڵای ئاشتی ئه‌فغانستان پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌م دانیشتنه‌، به‌ واته‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتوێژی ره‌سمی له‌گه‌ڵ تاڵبان نییه‌.