درێژه‌ی هێرشی توندوتیژانه‌ی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر شاری فارقین

631
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ جه‌ریانی هێرشی توندوتیژانه‌ی ئه‌رته‌شی توركیه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ لاوێكی دیكه‌یان له‌ شاری فارقین كوشت.
هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ وێڕای گه‌مارۆدان و راگه‌یاندنی حكومه‌ت نیزامی له‌ فارقین له‌ ئۆستانی دیاربه‌كر هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناڕازییان و ته‌قه‌یان لێكردن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ش لاوێكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژرا. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێرشه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ژماره‌ی كه‌سانێك كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژراون، بۆ شه‌ش كه‌س زیادی كردووه‌.