به پێی راپۆرته‌كان، فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان له وڵاتی یه‌مه‌ن هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه شوێنی جێگیر بوونی “عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌یه.پێشتر وترابوو كه مه‌نسوور هادی به هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه حهوسیهكان، له به‌نده‌ری عه‌ده‌ن له باشووری یه‌مه‌ن ههڵاتۆوه و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه. عه‌ده‌ن شوێنی حزووری هێزه‌كانی لایه‌نگری “مه‌نسوور هادی”ه كه ده‌سه‌ڵاتی حهوسیهكانیان به‌ره‌سمی ناناسن. راوێژكارانی سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌ن رایانگه‌یاندووه كه، ناوبراو له سڵامه‌تی و ئه‌منیه‌تی ته‌واودا به‌سه‌ر ده‌بات. جێگای ئاماژه‌یه حهوسیهكان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو جایزه‌یان دیاری كردووه. هاوكات وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن له وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای ده‌خاڵه‌تی نیزامی كردووه.