درێژه‌ی هێرشی خوێناوی له‌ ئه‌فغانستان

38y (3)
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، گروپی تاڵبان له‌ ویلایه‌تی شه‌رقی “كونێر” سێ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌ زه‌بری گولله‌ كوشتووه‌ و سێ كه‌سیشی بریندار كردووه‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ راگه‌یاندنێكدا نووسیویه‌تی كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌، چه‌كدارانی سه‌ر به‌ تاڵبان هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نیان له‌ ولسوالی “مروره‌” به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، تیرباران كرد. دوو كه‌سی مه‌ده‌نی دیكه‌ له‌ ولسوالی “نه‌ره‌نگ” له‌ لایه‌ن ته‌قه‌ی هێزه‌كانی تاڵبان، كوژران و سێ كه‌سیش بریندار بوون.