درێژه‌ی هێرشی خوێناوی له‌ یه‌مه‌ن

494
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر مه‌راسمێكی زه‌ماوه‌ند له‌ یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ٤٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ماڵێك له‌ شارستانی “سونبان” له‌ ئۆستانی “زوومار” كه‌ شوێنی به‌ڕێچوونی مه‌راسمێكی زه‌ماوه‌ند بوو، لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٥ كه‌سیش بریندار بوون. به‌ وته‌ی شاهیدانی عه‌ینی، “هاوپه‌یمانی به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان” ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه‌. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌م گروپه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌راسمێكی زه‌ماوه‌ندی دیكه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ هوشدار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری روودانی “جه‌نایه‌تی جه‌نگی” له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، خوازیاری سنووردار كردنی چه‌كوچۆڵی نیزامی به‌‌ ئه‌ندامه‌كانی بوو. شایانی باسه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی حه‌وسی له‌ یه‌مه‌ن بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌تیان بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ له‌م وڵاته‌، قبوڵ كرد.