درێژه‌ی هێرشی خۆیناوی له‌ سوریه‌

17
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جوزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی هێرشی ئه‌رته‌شی سوریه‌ و كه‌ڵك وه‌گرتن له‌ له‌ بۆمبی بۆشكه‌ی بۆسه‌ر ناوچه‌ مه‌سكونییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، ده‌یان كه‌س مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
به‌ پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌، به‌هۆی هێرشی ئه‌رته‌شی سوریه‌ بۆسه‌ر شاری “ته‌ل ره‌فعه‌ت”، لانیكه‌م ٣٧ كه‌س له‌وانه‌ ١٠ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا ده‌یان كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.