درێژه‌ی هێرشی فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه‌ بۆسه‌ر بنكه‌وباره‌گاكانی پ ك ك

173
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ جارێكی تر به‌ چوون بۆ نێو حه‌ریمی ئاسمانی عێراق پایگاكانی پارتی “پ ك ك”ی له‌ كوێستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی بۆمباران كرد.
ئه‌رته‌شی توركیه‌ رایگه‌یاند كه‌ فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ پایه‌گاكانی پارتی “پ ك ك”یان له‌ كوێستانه‌كانی “مه‌تین” له‌ ئۆستانی “دهۆك”ی عێراق و هه‌وره‌ها پایه‌گاكانی ئه‌م گروپه‌ی له‌ ئۆستانی “شێرناخ” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ی كرده‌ ئامانج. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تێكهه‌ڵچوونگه‌لێكیش له‌ نێوان پۆلیسی توركیه‌ و هێزه‌كانی پ ك ك له‌ شاری كوردنشینی دیاربه‌كر هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ روویداوه‌. شایانی باسه‌ “ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌: هیچ چه‌شنه‌ ئاشتییه‌ك له‌گه‌ڵ كورده‌كان مومكین نییه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییانی كورد له‌ شاری “دوزخۆرماتوو” له‌ ئۆستانی “سه‌لاحه‌دین”ی عێراق به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ هێرشه‌‌ ئاسمانییه‌كانی توركیه‌ بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی “پ ك ك” له‌ شومالی ئه‌م وڵاته‌‌یان راگه‌یاند.