درێژه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ ئاسمانییه‌كانی روسیه‌ له‌ خاكی سوریه‌

482
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، وه‌زارتی به‌رگری روسیه‌ له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “له ماوه‌ی‌ ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا به‌ ٢٠ حاڵه‌ت، خاكی سوریه‌یان كردۆته‌ ئامانج.”
روسیه‌ رایگه‌یاند: له ماوه‌ی‌ ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ٢٠ ناوچه‌ی خاكی سوریه‌یان كردۆته‌ ئامانج كه‌ له‌ نێوانیاندا ١٠ حاڵه‌تیان هێرش بۆسه‌ر پایگاكانی گروپی “داعش” بووه‌. وه‌زارتی به‌رگری روسیه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشه‌ بۆته‌ هۆی بڕانی هێلی پێوه‌ندی هێزه‌كانی داعش و خه‌سار گه‌یشتنی جیدی به‌ ئیمكاناتی ژێربه‌نایی ئه‌م گروپه‌. یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی ستادی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی روسیه‌ به‌ راگه‌یاندنی چڕتر بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی روسیه‌ رایگه‌یاندبوو: “هێرش بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ سوریه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ نزیكه‌ی ٦٠٠ میلیشیا شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێبێڵن و به‌ره‌و ئوروپا بڕۆن.” ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌ندامێكی به‌رگری مه‌ده‌نی رایگه‌یاند: “له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ باشوری شاری “ئه‌دله‌ب”، لانیكه‌م ١١ نیزامی كوژران و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون.”