درێژه‌ی هێرشی مه‌رگباری ئه‌رته‌شی سوریه‌

291
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌رمانان، رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاند: “له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ئه‌رته‌شی سوریه‌ بۆسه‌ر شاری “دۆما”، ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.”به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌رته‌شی سوریه‌ به‌ بۆمباران كردن و گولله‌باران كردنی شاری دۆما لانیكه‌م ٣٤ كه‌سی مه‌ده‌نی كوشت كه‌ ١٢ كه‌سیان منداڵ بوون. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ئه‌رته‌شی سوریه‌ بۆسه‌ر ئه‌م شاره‌ كه‌ له‌ده‌ست نه‌یارانی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د دایه‌، له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ جه‌ریانی هێرشی راكێتی بۆسه‌ر ناوچه‌ی “غوتای شه‌رقی” له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌میشق كه‌ له ‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌رته‌شی سوریه‌ دایه‌، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.