رۆژی جومعه ٢٤ی مانگی ره‌زبه‌ر، دوابه‌دوای هێرشی ئاسمانی شه‌ڕكه‌ره‌كانی روسیه و ئه‌رته‌شی سوریه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی نه‌یارانی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له باكوری شاری “حومس”، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به وته‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه، له جه‌ریانی هێرشه‌كانی رۆژی جومعه لانیكه‌م ٦٠ كه‌س له‌وانه ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ژێر ئاواردا گیریان كردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه شه‌ڕكه‌ره‌كانی روسیه رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رجه‌م ٣٥ جار، ئه‌و ناوچانه‌یان بۆمباران كرد كه به هۆیه‌وه رێگاكانی ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌دیان مهسدود كردووه.