له درێژه‌ی هێرشی مه‌رگبار له نیجرییه، پۆلیسی ئه‌م وڵاته هه‌واڵی كوژرانی ده‌یان كه‌سی دیكه‌ی دوابه‌دوای چه‌ند هێرشی خۆكوژی له باكوری نیجرییه راگه‌یاند.
به وته‌ی پۆلیسی نیجرییه، رۆژی چوارشه‌ممه به هۆی عه‌مه‌لیاتێكی خۆكوژی له بازاڕی “موبایل”ی شاری “كانوو” له باكوری ئه‌م وڵاته، زیاتر له ٥٠ كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه، هێرشێكی خۆكوژی دیكه‌ش له شاری “یولا” روویدا كه به هۆیه‌وه لانیكه‌م ٣٤ كه‌س كوژران. گروپی ئیسلامگه‌رای بۆكوحهرام به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه خۆكوژییه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. به پێی راپۆتی پێوه‌ری تێرۆریسمی جیهانی، زیاتر له ٣٢ هه‌زار و ٦٥٨ كه‌س له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له جه‌ریانی هێرشی تیرۆریستی كوژراون و نزیكه‌ی ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌م هێرشانه له وڵاتانی وه‌ك عێراق، ئه‌فغانستان، نیجرییه، پاكستان و سوریه روویانداوه.