رۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی ره‌زبه‌ر، دوابه‌دوای هێرشی سه‌رله‌نوێی نیزامیانی رژیمی ئیسرائیل بۆسه‌ر مسجدولئهقسا، له نێوان ئه‌وان و فه‌له‌ستینییه‌كان تێكهه‌ڵچوون روویدا. به پێی راپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیسرائیل به مه‌به‌ستی ئاسانكاری له ره‌وتی ورودی شه‌هره‌ك نشینانی یه‌هودی بۆسه‌ر مسجدولئهقسا، ده‌روازه‌ی “باب مغاربه”یان به‌سه‌ردا كردنه‌وه و هه‌وڵی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان له‌م مزگه‌وته‌یان دا. دوابه‌دوای چڕتربوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان، نیزامیانی ئیسرائیلی گولله‌ی مه‌شقی و گازی فرمێسكڕێژیان به‌ره‌و فه‌له‌ستینییه‌كان هاویشت. شایانی باسه له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا چه‌ندین جار له نێوان هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان تێكهه‌ڵچوون روویداوه.