هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركییه له درێژه‌ی هێرشی سهركوتگهرانهیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی ” سیزێر” و “دیاربه‌كر”.
به پێی راپۆرتی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، رۆژی سێشه‌ممه خه‌ڵكی شاری “سیزێر” له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی عه‌مه‌لیاتی نیزامییانی توركییه له‌دژی شارۆمه‌ندانی غه‌یره نیزامیی له کوردستان، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان. پۆلیسی توركییهش بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران و سه‌ركوتی خۆڕاگریی خه‌ڵك له‌مشاره، گازی فرمێسك‌ڕێژ، گولله‌ی پلاستیكی و ماشێنی ئاوپاشی به‌كار هێنا. شایانی باسه پۆلیسی توركییه له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئێستا له شاری “سیزێر”، حكومه‌ت نیزامیی راگهیانووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، له هه‌مان رۆژ، خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كر له‌ڕیگه‌ی راگرتنی چالاكیی رۆژانه‌یان و به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتیی له بازاڕ و مه‌دره‌سه‌كان، له‌به‌ر شاره‌وانیی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی مه‌حكوم كردنی تێرۆره‌كانی ئه‌رته‌ش و ده‌وڵه‌تی توركییه به‌ره‌و شارستانی “سوور” ڕێپێوانیان كرد. جیگای ئاماژه‌یه خه‌ڵكی شاره‌كانی “لیجه” ئه‌رغه‌نی و فارقین” یش له حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تی و بۆ مه‌حكومكردنی هێرشی توركییه، بازاڕه‌كانیان داخست. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆلیسی توركییه و ئه‌رته‌شی توركییه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماشێنی زرێهی، گه‌ڕه‌كی “دیجله” له شاری “شرناغ”ی باكوری كوردستانیان گه‌مارۆ داوه و ده‌ستیان كرد به گولله بارانكردنی ماڵه‌كان. نیزامییانی توركییه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له خۆمپاره و چه‌كی قورس هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر خه‌ڵك و ماڵ و حاڵیان. هێرشی نیزامی‌یان و خۆڕاگری شارۆمه‌ندان له سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌رشه‌قام، بۆته هۆی پێكدادان و تێكهه‌ڵچوونی قورس..