له ئاكامی هێرشی نیزامیانی توركیه بۆسه‌ر خه‌ڵكی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌م وڵاته رۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، یاسای قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆ جارێكی تر له شارستانی “سوور” له ئۆستانی دیاربه‌كر به‌كرده‌وه دهرهاتهوه.
به پێی راپۆرته‌كان، له جه‌ریانی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه بۆسه‌ر ئه‌م شاره، كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه له‌ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه پۆلیسی توركیه شارستانی سوور گه‌مارۆ ده‌دات. له لایه‌كی دیكه‌وه شاره‌كانی “نه‌سیبین و دێرێك”یش هه‌روا له گه‌مارۆی نیزامی دان. ده‌وری تازه‌ی یاسای قه‌ده‌غه كردنی هاتووچۆ له شارستانی نه‌سیبین چووه نێو چواره‌مین رۆژی خۆیه‌وه. راپۆرته‌كان باس له خۆڕاگری به‌رینی خه‌ڵك له به‌رابه‌ر هێرشی پۆلیسی توركیه ده‌كه‌ن.