رۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هێزه‌كانی رژیم له ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت و بانه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كاسبكاران.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ره‌شه‌ممه ژماره‌یه‌ك له كاسبكارانی ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شت، له ئاوایی ئیسلام ئاباد” له ناوچه‌ی “به‌نده‌ن” له نزیك ره‌زگه كه‌وتنه نێو كه‌مینی هێزه چه‌كداره‌كانی رژیم له سه‌رده‌شت و پاش هێرش و ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه، سه‌رجه‌م ١٤ حه‌یوانی بارهه‌ڵگر كوژران و كه‌ل و په‌لی كاسبكارهكانیش زه‌وت كرا. هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ره‌شه‌ممه هێزه‌كانی رژیم له بانه که‌مینیان له‌سه‌ر رێگای ژماره‌یه‌كی دیكه له كۆڵبه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه دانابوو و كاسبكارانیان دایه به‌ر ده‌ستدرێژی گولله و به هۆیه‌وه کۆڵبه‌رێکی خه‌ڵکی ساوان به ناوی مه‌نسوور رۆسته‌می بریندار بوو. له جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌دا لانیکه‌م ٩٣ میلیۆن تمه‌ن بار و که‌لوپه‌لی ئه‌و کۆڵبه‌رانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و به تاڵان برا. هه‌ر له‌و رووداوه‌دا ٤٠ حه‌یوانی بارهه‌ڵگری كۆڵبه‌رانیش که ته‌نیا که‌ره‌سته‌ی کاروکاسبیان بوو، له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه كوژران. شایانی باسه که له ساڵدا ده‌یان که‌س له کۆڵبه‌ران و کاسبکاران که به‌هۆی بێ‌کاری و له رووی بێ ده‌ره‌تانیه‌وه بۆ په‌یداکردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان، به‌ناچاری روو له کاری کۆڵبه‌ری ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه ده‌درێنه به‌ر ده‌سڕێژی گولله كه به هۆیه‌وه یان ده‌کوژرێن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.