درێژه‌ی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان عه‌ره‌بی بۆسه‌ر سه‌نعا

447
هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعودی، پایگای هه‌وایی “دیلمی” له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌نیان چه‌ندین جار داوه‌ته‌ به‌ر هێرشی ئاسمانی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هێرشانه‌ دوابه‌دوای كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی ناوچه‌ و گروبانێكی گاردی سنووریی عه‌ره‌بستان به‌ هۆی هێرشی میلیشا حه‌وسییه‌كان له‌ رۆژی جومعه‌ روویداوه‌. هێزكانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی به‌هێرش كردنه‌سه‌ر بنكه‌وباره‌گای جێی گوماناوی میلیشیا حه‌وسییه‌كان، تا ئێستا لانیكه‌م ٥ ئۆستانی یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها شاری سه‌نعایان بۆمباران كردووه‌.